ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری کەرەج، بەبۆنەی کۆچی دوایی خاتوو نەسرین قاسملوو هاوژینی دوکتور قاسملوو، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
شەوی شەممە ٢٠ی ڕەشەمەی ١٤٠١ی هەتاوی، ئەندامان و لایەنگرانی حیزب لە شاری کەرەج، بە نووسینەوەی دروشمگەلێکی وەکوو "نەسرین قاسملوو، نموونەیەکی بەرچاوە بۆ ژنانی ئازادیخوازی ئێران" و "دوکتور قاسملوو و نەسرین قاسملوو، دوو نموونەی هەتاهەتایین بۆ خەباتی ڕزگاریخوازانە"، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
هێلێن ئورووپاییەک لە وڵاتی کوردان، ناسراو بە خوشکە نەسرین هاوژینی شەهیدی ڕێبەر دوکتور قاسملوو، ساڵانێکی زۆری تەمەنی خۆی شان بە شانی دوکتور قاسملوو تێپەڕ کرد و لە هەموو خۆشی و ناخۆشییەکانی سەر ڕێگای خەباتی ڕەوای گەلەکەمان بەشدار بوو.
خوشکە نەسرین لە کتێبەکەیدا بە ناوی ''ئورووپاییەک لە وڵاتی کوردان'' ئاماژە بە گشت ئەو ژیان و بەسەرهاتانەی خۆی دەکات کە لە کوردستان لەگەڵی بەرەوڕوو بووە.