کۆمیتەی ناوەندیی کۆمەڵە بەبۆنەی کۆچی دوایی خاتوو نەسرین قاسملوو هاوژینی شەهید دوکتور قاسملوو، لە پەیامێکدا هاوخەمیی خۆیان دەربڕی.
دەقی پەیامەکە بەم شێوەیەیە:
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ڕێکەوتی ۱۰ی مارسی ۲۰۲۳، خاتوو هێلێن کڕۆلیش ناسراو بە نەسرین قاسملوو، هاوسەری دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو، سکرتێری پێشووتری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و یەکێک لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی گەلی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، بۆ هەمیشە ماڵاوایی لێ کردین و هەموومانی خەمبار کرد.
خاتوو نەسرین قاسملوو، پشتیوان و هاندەر و دڵسۆزی خەباتی گەلی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات بوو، هەر بۆیە هەموومان، هاوڕێ و پشتیوانێکی گەورەمان لەدەست دا.
کۆمیتەی ناوەندیی کۆمەڵە پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی خاتوو نەسرین، بە تایبەت کچەکانی هیوا خانم و مینا خانم، کەسوکار و هاوڕێیان و حیزبی دێموکرات و سەرجەم خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات دەکات و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
سکرتارییەتی کۆمیتەی ناوەندیی کۆمەڵە
۱۱ی مارسی ۲۰۲۳ی زایینی
۲۰ی ڕەشەمەی ۱٤۰۱ی هەتاوی