کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەڕەشەی ڕێژیمی ئێران لە چالاکوانانی کورد لە سەقز

11:32 - 21 رەشەمه 2722

ڕۆژی شەممە ٢٠ی ڕەشەمە، ١٠ کەس لە چالاکانی شاری سەقز بۆ ئیدارەی پۆلیسی ئەمنییەتی ڕێژیم لەو شارە بانگ کران و پێیان وتراوە کە نابێ لە ڕێوڕەسمەکانی چوارشەممە سوورە و نەورۆز بەشداری بکەن.

هەروەها هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیم بەو چالاکانەیان وتووە کە لە ئەگەری بەشداریکردنیان لە ڕێورەسمەکان، نابێ لە جلوبەرگی کوردی و جامانە کەڵک وەربگرن.

هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیم هەڕەشەیان لەو چالاکوانانە کردووە کە بە هیچ شێوەیەک مافی بەشدارییان لەو ڕێوەڕەسمانەی کە لە گوندەکان بەڕێوە دەچن، نییە.

جێگای ئاماژەیە کە چەند رۆژ پێشتریش سپای پاسداران و ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە شاری بۆکان، بۆ پێشگرتن لە جەژنی نەورۆز، چالاکانی فەرهەنگی، مەدەنی و وەرزشی و چەند کەسایەتیی دیکەیان بانگ کردوون و هەڕەشەیان لێ کردوون کە لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز بەشدار نەبن.