مەکتەبی سیاسیی حیزبی شیوعی کوردستان، بەبۆنەی کۆچی دوایی خاتوو نەسرین قاسملوو، هاوژینی شەهید د. عەبدولڕەحمان قاسملوو، پەیامێکی سەرەخۆشیی بۆ حیزبی دێموکرات نارد.
دەقی پەیامەکە بەم شێوەیەیە:
بە کۆچی دوایی خاتوو "نەسرین خان" هاوسەری کۆچکردوو دوکتور قاسملوو، کەسایەتیی شۆڕشگێڕ و سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران نیگەران بووین، بەم بۆنە خەمناکەوە بەناوی مەکتەبی سیاسیی حیزبی شیوعی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان و بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان دەکەین و هیواخوازین دوا ناخۆشیتان بێت.
لەگەڵ ڕێزماندا
مەکتەبی سیاسی
حیزبی شیوعی کوردستان