کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی هەڵمەتێکی نەمامچاندن لەلایەن گرووپی شاخەوانیی سنەوە

17:29 - 21 رەشەمه 2722

گرووپی شاخەوانیی قەڵای حەسەن‌ئاوای سنە لە حەوتووی نەمامچاندندا، دەیان نەمامیان لە بەرزاییەکانی دەوروبەری ئەو شارە چاند.

ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی ڕەشەمەی ١٤٠١ی هەتاوی، گرووپی شاخەوانیی قەڵای حەسەن‌ئاوا لە شاری سنە، لە حەوتووی نەمامچاندندا، هەڵمەتێکی نەمامچاندنیان لە بەرزاییەکان و دەوروبەری شاری سنە بەڕێوە برد.

ئەو گرووپە شاخەوانییە، وێڕای چاندنی نەمام، بە دانانی وێنەی شەهیدێکی شۆڕشی ژینا و هەروەها دانانی وێنەی شاعیری گەورەی کورد مامۆستا "جەلال مەلەکشا"، یادی ئەو ئازیزانەشیان لە حەوتووی نەمامچاندندا بەرز ڕاگرت.

سەرەڕای ئەوەیکە نەیاران و دوژمنانی کورد و کوردستان لە تێکدانی ژینگەی کوردستان بەردەوامن، بەڵام ژینگەپارێزان و گرووپە شاخەوانییەکان، وەکوو نەریتێکی هەمیشەیی، لە چاندنی نەمام و ئاوەدانکردنەوەی کوردستان و پاراستنی ژینگە بەردەوامن.