ناوەندی ڕامیاریی کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان، بەبۆنەی کۆچی دوایی خاتوو ''نەسرین قاسملوو'' هاوژینی شەهید د. عەبدولڕەحمان قاسملوو، پەیامێکی سەرەخۆشیی بۆ حیزبی دێموکرات نارد.
دەقی پەیامەکە بەم شێوەیەیە:
بنەماڵە و کەسوکاری نەمر نەسرین قاسملوو!
ناوەندی ڕێبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران!
بەداخەوە ئاگادار بووینەوە کە لە ڕێکەوتی ١٠ی مارسی ٢٠٢٣دا خاتوو نەسرین قاسملوو، هاوسەری نەمر دوکتور قاسملوو لە وڵاتی فەرانسە کۆچی دوایی کرد. خاتوو نەسرین ژنێکی خەمخۆر و دڵسۆزی شۆڕشی گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو و بە کۆچی دوایی ئەو، گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵات دڵسۆز و خەمخۆرێکی خۆی لەدەست دا.
بەم بۆنە خەمناکەوە وەک ناوەندی ڕامیاریی کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری نەمر خاتوو نەسرین و ناوەندی بەڕێوەبەری و هەموو ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
ناوەندی ڕامیاریی کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان
١٢ی مارسی ٢٠٢٣ی زایینی