کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمێک بۆ فێرخوازانی خولی فێرکاریی زمانی کوردی لە شنۆ

10:02 - 23 رەشەمه 2722

ناوەندی "زانستپەروەری بۆ ژیان" لە ڕێوڕەسمێکدا ڕێزلێنانی پێشکەش بە فێرخوازانی سەرکەوتووی خولی فێرکاریی زمانی کوردی کرد.

ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی ڕەشەمەی ١٤٠١ی هەتاوی، ناوەندی زانستپەروەری بۆ ژیان لە شاری شنۆ، ڕێوڕەسمێکی بۆ ڕێزلێنان لە ١٠٥ فێرخوازی دەرچووی خولە فێرکارییەکانی ئەو ناوەندە بەڕێوە برد. لەو ڕێوڕەسمەدا "عومەر محەممەدی"، بەرپرسی ناوەندی زانستپەروەری بۆ ژیان، لەبارەی چالاکییەکانی ناوەندەکە و پرسی گرینگیی زمان بۆ بەشداربووان دوا.

لە بڕگەیەکی دیکەی ڕێوڕەسمەکەدا، بڕوانامەی فێرخوازانی ئاوایی ئەمیرئاباد بە مامۆستایەتیی ڕێزان بایزیدی، لەلایەن چەند کەسایەتیی خۆشناوی شاری شنۆوە پێشکەش کران.

دواتر فێرخوازانی ئاوایی پووشاوێ سرودێکیان پێشکەش بە ئامادەبووان کرد و پاش سروودەکە بڕوانامەکانیان بە مامۆستایەتیی سەلام ڕەبیعیان، لەلایەن چەند کەسایەتییەکی دیکەوە پێشکەشیان کرا.

لە نێوئاخنی ڕێوڕەسمەکەدا بڕوانامەی فێرخوازانی دیکە لەلایەن مامۆستایانی زمانی کوردییەوە پێشکەش کران و چەند وتار و پارچەشێعریش خوێندرانەوە.