کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بۆ بیروڕای گشتی!

12:22 - 11 رەشەمه 2722

بە ئاگاداریی بیروڕای گشتیی خەڵکی کوردستان و گشت ئەندامان و لایەنگرانی حیزب دەگەیەنین کە ئەو بابەتەی لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە ناوی "بیانیە مرکز همکاری احزاب سیاسی کردستان ایران برای شکل دادن بە اتحادی سراسری و دمکراتیک در موقعیت کنونی ایران" بڵاو بۆتەوە، هیچ پێوەندییەکی بە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە نیە.

ڕوانین و هەڵوێستە ڕەسمییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لەسەر کاناڵ و مێدیا ڕەسمییەکانی حیزب و ناوەندی هاوکاری بڵاو دەبێتەوە و خەڵکی کوردستان و ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی لێ ئاگادار دەکرێتەوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
ناوەندی ئیداری
١١ی ڕەشەممەی ١٤٠١