کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گوشاری ڕێژیمی ئێران بۆ سەر چالاکانی خوێندکاری زیادی کردووە

11:11 - 23 رەشەمه 2722

دوای ئەوەیکە چالاکانی خوێندکاری لە ئێران و کوردستان بە دژی هێرشی کیمیایی بۆ سەر قوتابخانەکان ناڕەزایەتییان دەربڕی، لەلایەن ڕێژیمەوە گوشاری زۆرتریان خراوەتە سەر.

ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی ڕەشەمەی ١٤٠١ی هەتاوی، شۆرای سێنفیی خوێندکارانی ئێران ڕایگەیاند: لەبەر ئەوەیکە خوێندکاران بە دژی هێرشی کیمیایی گوماناوی و زنجیرەیی بۆ سەر قوتابخانەکانی ئێران ناڕەزایەتییان دەربڕی و ئەو کردەوە نامرۆڤانەیان مەحکووم کرد، ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمیش گوشاری زۆریان خستووەتە سەر خوێندکاران.

لە نوێترین ڕاپۆرتی شۆرای سێنفیی خوێندکاراندا هاتووە: بەهۆی ناڕەزایەتی دەربڕین لەهەمبەر ژەهراویکردنی کچانی قوتابی، دەیان خوێندکار لە زانکۆکانی تاران و تەورێز لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەرەکانەوە بانگ کراون و هەڕەشەیان لێ کراوە.

هەروەها لە زانکۆی تەورێز، ٤٠ خوێندکار لەلایەن حەراسەتی زانکۆوە بانگ کراوان و هەڕەشەی دەرکردنیان لێ کراوە.