کتێبی "کورد لە ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکاندا"، لە نووسینی مستەفا مەولوودی، چاپ و بڵاو بووەوە.
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ۲۲‌ی ڕەشەمەی ۱۴۰۱ی هەتاوی، کتێبی "کورد لە ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکاندا"، لە نووسینی مستەفا مەولوودی، ئەندامی ناوەندی بەڕێوەبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە باشووری کوردستان چاپ و بڵاو بووەوە.
ئەم کتێبە لە دوو توێژینەوەی سیاسی- مێژوویی پێک هاتووە: یەکەمیان "کاریگەریی ڕێككه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان لەسەر پرسی کورد" و دووەمیان "مافی نەتەوایەتیی گەلانی ئێران لە چوارچێوەی دەستووردا".
لە یەکەم توێژینەوە باس لە کاریگەریی ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان لەسەر پرسی کورد کراوە و هه‌وڵ دراوه ئه‌و ڕێككه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تییه چاره‌نووسسازانه‌ی بۆ گه‌لی كورد گرینگن و له قۆناغه جیاوازه مێژووییه‌كاندا له‌لایه‌ن داگیركه‌رانی كوردستان و زلهێزه‌كاندا به‌ستراون، به پێودانگی بنه‌ما چه‌سپاوه‌كانی یاسای نێوده‌وڵه‌تی، هه‌ڵسه‌نگێندرێت.
هەروەها لە یەکەم توێژینەوە هەوڵ دراوە ئه‌و خاڵانه ده‌ستنیشان بكرێت كه پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بنه‌مایانه‌ن و هه‌ر له‌و سۆنگه‌یه‌وه ناڕەوابوونی ئه‌و ڕێككهوتننامانه به شێوه‌یه‌كی بێلایه‌نانه بسه‌لمێندرێت.
لە توێژینەوەکەی دیکەشدا هەڵسەنگاندن بۆ مافی نەتەوایەتیی گەلانی ئێران لە مێژووی پتر لە یەک سەدەی ڕابردووی ئێران لە دوو یاسای بنەڕەتیی مەشرووتە و قۆناغەکانی دەسەڵاتدارەتیی پەهلەوییەکان و یاسای بنەڕەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا کراوە.