دایە زڵەیخا ڕەمەزانی دایکی شەهید جەلال جەهانگیری، لە مەهاباد کۆچی دوایی کرد.
ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی ڕەشەممە دایه زڵەیخا ڕەمەزانی، دایکی شەهید جەلال جەهانگیری، خهڵکی ئاوایی گابازەڵە سەر بە شاری مەهاباد، له تهمهنی ٨٠ ساڵی، هەر لەو شارەدا کۆچی دوایی کرد.
شەهید جەلال جەهانگیری کوڕی دایە زڵەیخا، مامۆستای شۆڕش و پێشمهرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ساڵی ١٣٦٢ تێکهڵ به کاروانی سوورخەڵاتی شههیدانی کوردستان بوو.
دایە زڵەیخا خێزانی نەمر مام کەریم جەهانگیری ناسراو بە کەریم بەفراو، کەسایەتیی خۆشناوی ئەو ناوچەیە و دۆستی لەمێژینەی حیزبی دێموکراتە.
بنەماڵەی بەفراوەکان بنەماڵەیەکی دێموکراتپەروەر و نیشتمانپەروەرن کە تا ئێستا چەندین ڕۆڵەی بەئەمەگی خۆیان پێشکەشی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کردووە.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی کۆچی دوایی دایە "زڵەیخا"وە، پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی ڕەمەزانی و جەهانگیری و سەرجەم خزم و کەسوکار و خەڵکی شاری مەهاباد دەکات و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێت.