مانی حەبیبی، خەڵکی گوندی "حەشمەر" لە کاتی کۆڵبەریدا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیم بریندار بوو.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردپا، ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی ڕەشەمەی ١٤٠١ی هەتاوی، کۆڵبەرێک بە ناوی "مانی حەبیبی" تەمەن ١٤ ساڵان و خەڵکی گوندی "حەشمەر" سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم لە سنووری "کەلەبەر"ی نەوسوود بریندار بوو.
هێزە ئینتیزامییەکانی ڕێژیم بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو لە سنووری نەوسوود تەقەیان لەم کۆلبەرە کردووە.
لە ئاکامی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم لاقی ئەم کۆڵبەرە بریندار بووە و بۆ وەرگرتنی چارەسەریی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی پاوە و گواستراوەتەوە و ئێستا لەژیر چاوەدێریی تایبەتدایە.