کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی چالاکیی تەبلیغی لە بەرەبەری نەورۆزدا

09:49 - 25 رەشەمه 2722

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شار و ناوچەکانی کوردستان بۆ پێشوازی لە هاتنی نەورۆز و ساڵی نوێ، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ژووری هەواڵی ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکرات، ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی ڕەشەمەی ١٤٠١ی هەتاوی، شۆڕشگێڕان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شار و ناوچەکانی کوردستان بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەسەر گڵکۆی شەهیدانی حیزب و گەل و هەروەها بە بڵاوکردنەوەی وێنەی ژینا و شۆڕشی "ژن ژیان ئازادی"، پێشوازییان لە نەورۆز و ساڵی نوێ کرد.

ئەو شوێنانەی کە چالاکیی تەبلیغییان تێدا بەڕێوە چووە بریتین لە: ئاواییەکانی پیروەلی باغی و سریلاوا ئاغەڵیان سەر بە ناوچەی چۆمی مەجیدخان، ژاراوە، سێڕای فڵکان بۆ دزەی مەرگەوەڕ، ڕێگای شنۆ بۆ مەرگەوەڕ و نێو شارەدێی دزەی مەرگەوەڕ."

هەروەها لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە گوندی بۆبەکتانی گەورکی سەقز، بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و نووسینی دروشمی "ژن ژیان ئازادی"، پێشوازییان لە ساڵی نوێ کرد.