لە دوایین پێنجشەممەی ساڵدا، خەڵکی ئازادیخوازی سەقز بە کۆبوونەوە لەسەر گۆڕی ژینا ئەمینی و هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان، ڕووبەڕووی هێزەکانی ڕێژیم بوونەوە.
ڕۆژی پینجشەممە ٢٥ی ڕەشەمەی ١٤٠١ی هەتاوی، خەڵکی شاری سەقز بە نیشانەی ڕێز و وەفا بۆ شەهیدانی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران بە تایبەتی شەهیدانی کوردستان، لەسەر گۆڕی ژینا ئەمینی کۆ بوونەوە و ئاڵای کوردستانیان هەڵ کرد.
هەروەها خەڵکی ئازا و بوێری سەقز بە دروشمگەلی "هەتا کوردێک بمێنێ کوردستانیش دەمێنێ"، "هەموو خاکی ڕۆژهەڵات بووەتە قەڵای دێموکرات" و هەروەها دروشمی "ڕشتت خوێنی هەژاران ڕێوییە پیرەکەی تاران"، ڕووبەڕووی داگیرکەرانی کوردستان بوونەوە.
جێگەی ئاماژەیە کە خەڵکی کوردستان بە دەستی بەتاڵ و ئیرادەیەکی پۆڵایینەوە لەسەر گۆڕی شەهیدانی شۆڕشی ژینا کۆ دەبنەوە و پەیمانی وەفاداری و درێژەدانی ڕێگەی شەهیدان دووپات دەکەنەوە.