کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پارلمانی ئورووپا، داوای لێکۆڵینەوە لەسەر بابەتی ژهراویکردنی قوتابییان لە ئێران دەکات

11:23 - 26 رەشەمه 2722

یاسادانەرانی ئورووپایی داوایان لە شۆرای مافی مرۆڤی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە لەسەر بابەتی ژەهراویکردنی قوتابییانی کچ لە ئێران لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ بکات.

پارلمانی ئورووپا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بڕیارنامەیەکی بە زۆرینەی دەنگ پەسەند کردووە کە بە توندی هەوڵەکان بۆ کپکردنی دەنگی ژنان و کچان لە ئێران مەحکووم دەکات، هەروەها داوا لە شۆرای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات کە بە شێوەیەکی ڕاستەخۆ لێکۆڵینەوە لەو بابەتە بکەن.

لە بەشێک لەو بڕیارنامەیەدا هاتووە کە ئەندامانی یەکیەتیی ئورووپا دەبێ لە پێدانی ڤیزا و وەرگرتنی پەناخوازانی ئێران، بە تایبەتی ژنان و کچان، ئاسانکاری بکات.

پارلمانی ئورووپا لە بەشێک لە بڕیارنامەکەیدا داوا لە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات کە بە شێوەیەکی ڕوون و ئاشکرا و بێ‌لایەنانە لێکۆڵینەوە لەسەر چۆنیەتیی ژەهراویبوونی کچانی قوتابی لە شارەکانی ئێران بکات.