کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

قوتابییانی کتێبخانەی نیشتمانی گوندی نستان، بۆ کڕینی کتێب پارە کۆ دەکەنەوە

12:20 - 26 رەشەمه 2722

منداڵانی گوندی نستان سەر بە شاری سەردەشت، وەکوو نەریتێک لە نەورۆزدا، بۆ کڕینی کتێب پارەکانیان کۆ دەکەنەوە.

بەپێی ئەو هەواڵەی کە بە دەستی ژووری هەواڵی ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکرات گەیشتووە، ئەندامان و منداڵانی ئەندام لە کتێبخانەی نیشتمانی گوندی نەستان، بە جێگەی ئەوەی لە نەورۆزدا تەقەمەنی و تەرەقە و یارییە ئاگرینەکان بکڕن، بۆ کڕینی دیاری بۆ کتێبخانە پارەکانیان کۆ کردووەتەوە.

ئەم نەریتە پەسەندکراوە لە کوردستان زۆر باوە و منداڵان و ژینگەپارێزانی کوردستان بەردەوام لە هەوڵی ئاوەدانکردنەوەی کوردستان و بردنەسەرەوەی ئاستی زانیاریی خۆیانن.

قوتابییانی کتێبخانەی نیشتمان لە گوندی نەستان، بە دروشمگەلی "نا بۆ تەرەقە" و "پاراستنی ژینگە ئەرکی سەرشانمانە"، پێشوازییان لە هاتنی ساڵی نوێ و نەورۆز کرد.