لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەند کانالێکی سەر بە ڕێژیم لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە ناوی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانەوە بڵاویان کردۆتەوە کە بە چەند هۆکارێک نابێ لە هێندیک شار و ناوچەی کوردستان، رێوڕەسمی نەورۆزی بەرێوە بچن!
لەم پێوەندییەدا ویڕای وەدرۆخستنەوەی بانگەشەکانی ئەم کاناڵانە، بۆ جارێکی دیکە داوا لە سەرجەم کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەکەینەوە بە هەر شێوەیەک کە بۆیان دەگونجێ بە شکۆوە بۆنە و ڕێوەڕەسمەکانی سەری ساڵی نوێ و نەورۆز بەڕێوەبەرن.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
ناوەندی تەشکیلات
٢٦ی ڕەشەممەی