هاووڵاتییانی بەلووچ لە بیست و چوارەمین هەینیدا، بە دروشمی "مەرگ و نەمان بۆ خامنەیی" ڕژانەوە سەر شەقامەکان.
ڕۆژی هەینی ٢٦ی ڕەشەمەی ١٤٠١ی هەتاوی، خەڵکی زاهیدان پاش نوێژی هەینی و لە بیست و چوارەمین حەوتوودا بە دروشمگەلی "مەرگ و نەمان بۆ خامنەیی" و "بڕووخێت دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران"، ڕژانەوە سەر شەقامەکان و ڕووبەڕووی هێزەکانی ڕێژیم بوونەوە.
پاش هەینیی خوێناویی زاهیدان، خەڵکی پارێزگای سیستان و بەلووچستان لە هەموو شارەکان بەردەوام و پاش نوێژی هەینی بە دروشمی دژی دەسەڵات دەڕژێنە سەر شەقامەکان و داوای ڕووخانی ڕێژیمی ئێران دەکەن.
خەڵکی ڕاپەڕیو و ناڕازیی زاهیدان بە دروشمگەلی "بەندکراوی سیاسی دەبێ ئازاد بکرێت" و "گیانی خۆمان دەبەخشین، بەڵام زوڵم و زۆر قەبووڵ ناکەین" و هەروەها دروشمی "برای شەهیدم، تۆڵەی خوێنی بە ناحەق ڕژاوت دەکەینەوە"، ڕووبەڕووی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم بوونەوە.