کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی گەشتێک بۆ منداڵانی حیزبی دێموکرات

12:13 - 27 رەشەمه 2722

ناوەندی منداڵپارێزیی ''نەرگێز'' بە ھاوکاریی ڕێکخراوەی سەوزی منداڵان گەشتێکیان بۆ منداڵانی حیزبی دێموکرات ڕێک خست.

لەو گەشتەدا منداڵان، ژینگەی ئەو شوینەیان خاوێن کردەوە و چەند نەمامێکیان چاند.

لە درێژەی گەشتەکەدا چەند شانۆیەک لەلایەن منداڵەکانەوە نمایش کرا و بە دابەشکردنی کتێب لەلایەن ڕێکخراوەی سەوزی منداڵان بەسەر منداڵەکاندا، کۆتایی بەو گەشتە هات.