کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی چالاکیی تەبلیغی بەبۆنەی جەژنی نەورۆز لە ناوچەکانی مەهاباد و پیرانشار

17:43 - 27 رەشەمه 2722

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات، بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێ و جەژنی نەورۆز، بە شێویەکی بەربڵاو لە ناوچەکانی شامات و شاروێرانی مەهاباد و ناوچەی پیرانشار، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە ناوچەکانی شامات و شاروێرانی مەهاباد، شەوی هەینی ڕێکەوتی ٢٦ی ڕەشەمە، بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی کوردی و جەژنی نەورۆز، بەرەوپیری بانگەوازی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێرانەوە چوون و بە ئەنجامدانی چالاکیی تەبلیغی، سەلماندیانەوە کە بۆ وەدستهێنانی ماف و ئازادییەکانیان دەست لە خەبات و تێکۆشان هەڵناگرن.

ئەندامانی دڵسۆزی حیزبی دێموکرات بە هەڵواسینی ئاڵای کوردستان و ئارمی حیزبی دێموکرات، بڵاوکردنەوەی تراکت و پۆستێری ناوەندی هاوکاری و نووسینی دروشم، ئەو چالاکییانەیان بەڕێوە برد.

ئەو شوێنانەی کە چالاکیی تێدا بەڕێوە چووە بریتین لە شاری گوێکتەپەی ناوچەی شاروێران و ئاواییەکانی حاجی حەسەن، دێمەنسوور، مەرجان‌ئاوا، تاڵاو، جەفعەرئاوا، دێوەیس ئاغا، گەزەڵێن، گەنجاوا، تازەکەند، خێراوا، قسقەڵا و ڕەسووڵ ئاباد، سەر بە ناوچەی شامات.

هەروەها ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە پیرانشار بە ئەنجامدانی چالاکیی تەبلیغی، هاتنی نەورۆزی کوردەوارییان بەرز ڕاگرت.

ئەو شوێنانەی کە چالاکیی تێدا بەڕێوە چووە بریتین لە گوندەکانی: خورینج، گەرگوول، کانی بداغ، سێڕێیانی کانی مەلا، ناوچەکانی نەڵێن و بەری مێرگان، گوندی باستامبەگ، بێکۆس و گردباسک و هەروەها لەنێو شار نزیک مزگەوتی حەزرەتی عایشە.