ژمارەی ٨٤٣ی "کوردستان"، زمانحاڵی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران چاپ و بڵاو بۆوە. ل ژمارەی نوێی "کوردستان"دا جیا لە ڕاپۆرتی کار و تێکۆشانی حیزبی چاومان بەو وتار و بابەتانەش دەکەوێ:
- دەمانەوێ کەرامەتی مرۆڤ و قەبووڵی ناسنامەی جیاواز لە سەرەوەی هێزی سەرکوتکەر بە پاساوی "تمامیت" و "یەکپارچەیی"یەوە بێت/ مستەفا هیجری
- ئێرانی داهاتوو بەبێ داننان بە مافەکانی کورد و نەتەوەکانی دیکەی ئەو وڵاتە دروست نابێتەوە/ خالید عەزیزی
- ساڵی هیوا/ کەریم پەرویزی
- کوێریان دەکەن، قڕیان دەکەن، قوڕتان بەسەر/ عەلی بداغی
- پێویستیی فیدڕاڵیزم لە ڕوانگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە/ د. محەممەد حوسێنزادە
- مەیلی ئازادی لەم خاکە نابڕێ/ ئاسۆ مینبەری
- پزیشکێک کە سوکنایی بە کتێب دێت!/ قادر وریا
- محەممەدنەزیف قادری: ئامانجی شۆڕشی ژینا ڕزگاری لە چنگ دیکتاتۆری و دامەزراندنی سیستمێکی کۆماری، دێموکراتیک، سێکۆلار و فیدڕاڵە/ دیمانە: دیاکۆ دانا
- جۆری سیستمی سیاسی و داهاتووی ئیران/ ئەلبورز ڕۆئینتەن
- بووکی ئازادیم دەوێ، خوێنم خەبەس بۆ دەستوپێی (برایم باشوو)/ برایم چووکەڵی
- دەستەبەری مافەکانی کورد بە یەکیەتیی سیاسی و نەتەوەیی/ محەممەد سلێمانی
- وانەکانی شۆڕشی ٥٧ بۆ لێفێربوون و بەردەوامیی شۆڕشی ژینا/ ڕەزا محەممەدئەمینی
- خەڵکی ئێران هەر وا بۆ خرچە و خانوو خوێن دەدەن/ دارسمە
- ڕێککەوتنی ئێران و عەڕەبستان/ و: کەماڵ حەسەنپوور
- شەهیدکردنی ١٢٦ خۆپێشاندەر، کوژران و برینداربوونی ١٢٨ کۆڵبەر و دەسبەسەرکرانی لانیکەم ٧٥٠٠ کەس لە کوردستان لە ساڵی ١٤٠١دا/ چاونیوز
بۆ خوێندنەوە و داگرتنی فایلی ئەم ژمارەیەی "کوردســــــــتان" لێرە کلیــــــــک بکەن.