کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە مەهاباد کۆچی دوایی کرد

17:04 - 29 رەشەمه 2722

کاک جەعفەر بەهمەنیار ناسراو بە جەعفەری مام حوسێنی، ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و خەڵکی ئاوایی ئیندرقاشی سەر بە ناوچەی شاروێرانی مەهاباد، بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی ٦٥ ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک جەعفەر کەسایەتییەکی جێگای متمانەی خەڵکی ئاوایی ئیندرقاش و ناوچەکە بوو و بە کەسێکی قسەخۆش و ڕێنیشاندەرێکی باش بۆ لاوان ناسرابوو. ناوبراو هەمیشە بە سەرکەوتنەکانی حیزبی دێموکرات شاگەشکە دەبوو و بەردەوام خەمخۆری نیشتمانەکەی بوو.

ناوبراو لەلایەن حیزبەوە هەر ئەرکێکی پێ ئەسپێردرایەت، هەمیشە بەوپەڕی دڵسۆزی و هەست بە بەرپرسایەتییەوە جێبەجێی دەکردن.

خوالێخۆشبوو ماوەیەکی زۆر بەهۆی نەخۆشییەوە لەژێر چاوەدێریی پزشکیدا بوو و بەداخەوە سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٤ی ڕەشەمە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ورمێ کۆچی دوایی کرد.

کاک جەعفەر لەنێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکە و ئاوایی ئیندرقاش بە خاکی پیرۆزی نیشتمان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، وێڕای سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری کاک جەعفەر، خۆی بە هاوخەمیان دەزانێت.