کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی چالاکیی تەبلیغی لە شاری سونقوڕ

19:46 - 29 رەشەمه 2722

ئەندامان و لایەنگرانی حیزب، لە ناوچەی کرماشان بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی کوردییەوە، چالاکییەکی تەبلیغییان لەژێر ناوی نەورۆزی ژینا بەڕێوە برد.

بەپێی ئەو هەواڵانەی کە بە ژووری هەواڵی ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکرات گەیشتووە، ئەندامان و لایەنگرانی حیزب شەوی یەکشەممە ٢٨ی ڕەشەمەی ١٤٠١ی هەتاوی، لەنێو شاری سونقوڕ و بەبۆنەی هاتنی نەورۆزەوە چالاکییەکی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ئەندامانی حیزب لە شاری سونقوڕی ناوچەی کرماشان، بە بڵاوکردنەوەی تراکت و وێنەی تایبەت بە ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران و هەروەها بڵاوکردنەوەی تراکتی نەورۆزی ژینا، پەیمانی وەفادارییان لەگەڵ گەل و نیشتمان و هەروەها شەهیدانی شۆڕشی ژینا نوێ کردەوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وێڕای سپاس و ماندوونەبوونی لە هەموو ئەندامان و لایەنگرانی لە نێوخۆی وڵات، هیوای بەردەوامبوونیان لە ئەرکە نیشتمانی و نەتەوەییەکاندا بۆ بە ئاوات دەخوازێت.