کاک قادر محەممەدئەمینی، کەسایەتیی خۆشناو و نیشتمانپەروەری خەڵکی مەهاباد کۆچی دوایی کرد.
ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی ڕەشەمەی ١٤٠١ی هەتاوی، کاک قادر محەممەدئەمینی، ناسراو بە قادری حاجی سەعیدی میناغا، لە مەهاباد لە تەمەنی ٨٥ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
کاک قادر کەسێکی خۆشناو و خەڵکدۆست بوو، جگە لە کوردایەتی و نیشتمانپەروەری هۆگرییەکی زۆری بە ئەدەبی کوردی هەبوو و یەکێک لە بەناوبانگترین دەفژەنەکانی شاری مەهاباد بوو.
ناوبراو باوکی کاک ڕەزا محەممەدئەمینی، کادری ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکرات بوو و لە سۆنگەی پێشمەرگەبوونی کوڕەکەیەوە بەردەوام لەژێر گوشاری ئیتلاعات و سپای پاسداراندا بوو.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک قادر محەممەدئەمینی، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێت.