کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"کوردپا" لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕاپۆرتێکی لەبارەی دۆخی مافی مرۆڤ لە کوردستان پێشکەش کرد

11:24 - 2 خاکەلێوه 2723

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی "کوردپا" لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕاپۆرتێکی لەبارەی دوایین دۆخی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێشکەش کرد.

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١ی خاکەلێوە، دوکتور "کۆچەر وەلەدبەیگی"، نوێنەری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی "کوردپا"، لە دانیشتنێک لەبارەی دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران کە لە بنکەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە "ژێنێڤ" بەڕێوە چوو، بەشداریی کرد.

دانیشتنی "دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران، شەش مانگ دوای دەستپێکی ناڕەزایەتییەکان"، لەلایەن کۆمەڵێک لە ڕێکخراوە مافە مرۆییەکان و بە بەشداریی د. جاوید ڕەحمان، ڕێپۆرتێری تایبەتی مافی مرۆڤ بۆ کاروباری ئێران، بەڕێوە چوو.

دوکتور "کۆچەر وەلەدبەیگی"، نوێنەری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی "کوردپا" لەم پەنێلەدا، ڕاپۆرتێکی لەبارەی دوایین دۆخی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێشکەش کرد.

هەر لەم پێوەندییەدا ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٩ی ڕەشەمە، لە دانیشتنی "شۆرای مافی مرۆڤ لە ژێنێڤ"، نوێنەری کوردپا بە نوێنەرایەتیی چەند ڕێکخراوی مافی مرۆیی، لە پێوەندی لەگەڵ دۆخی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، قسەی کرد.