ئەویندارانی ڕێگەی ئازادی و سەربەستیی کوردستان لە گوندی بێورانی خوارێ سەر بە سەردەشت، بەبۆنەی نوێبوونەوەی ساڵ و جەژنی نەورۆز، ئاڵای کوردستانیان بە درێژایی ٦ میتر لە بەرزاییەکانی ئەو گوندە هەڵ کرد.
دڵسۆزانی نیشتمان لە نەورۆزی کوردەواریدا بە هەڵکردنی ئەو ئاڵایە خۆشەویستی و وەفاداریی خۆیان بە هێما نەتەوەییەکانی کورد نیشان داوە و بە داگیرکەرانی کوردستانیان سەلماندەوە کە گەلی کورد هەتا گەیشتن بە ئامانجە نەتەوەییەکانی خۆی دەست لە تێکۆشان هەڵناگرێت.
جیگەی ئاماژەیە ئێوارەی دووشەممە ڕێکەوتی ۲۹ی ڕەشەمە، خەڵکی ڕاپەڕیوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەموو شار و ناوچە و گوندەکان بە گڕوتینەوە و بە هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان و بە هێما نەتەوەییەکانی ترەوە پێشوازییان لە نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی کرد.