کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی چالاکیی تەبلیغی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەبۆنەی نەورۆزەوە

13:21 - 2 خاکەلێوه 2723

ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە زۆرینەی ناوچە و شارە جیاجیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەبۆنەی نەورۆزەوە چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە زۆرینەی ناوچە و شارە جیاجیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەوانە "شنۆ، نەغەدە، پیرانشار، سنە، مەهاباد و گوێکتەپە و..."، بەبۆنەی نەورۆزەوە چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

تێکۆشەران و ڕۆڵە بە ئەمەگەکانی سەنگەرەکانی بەرەنگاری لە نەغەدە، بەبۆنەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز و سەری ساڵی نوێ، لە ناوشار، گەڕەکەکانی مەیدانی کاویان، مەیدانی سیگاران، مەدرەسەی ئێرشاد و هەروەها لە چیاکانی دەوروبەری شار، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

هەر لەم پێوەندییەدا ئەندامانی حیزب لە ئاواییەکانی قەڵاتان، حەلبێ، کەرێزە، دیلانچەرخ، ئارنێ، خنخنە، ڕێگای شنۆ- نەغەدە، ئاوایی میراوێ، ڕێگای نێوان میراوێ بۆ دەربەند، ڕێگای ئاواییەکانی زەلیلان و جاشێران و هەروەها ڕێگاکانی خەلیفەلیان و مەمەلیان و ئاوایی کانی مام سەیدە، چالاکیی تەبلیغیی بەربڵاویان بەڕێوە برد.

هەروەها ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە مەهاباد و ناوچەکانی دەوروبەری، چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ئەندامانی حیزب لە شاروێرانی مەهاباد و  گوندی قەرەقشڵاق و شارۆچکەی گوێکتەپە، بە شێوازی جۆراوجۆر بۆ پێشوازی لە نەورۆز و بۆ پشتیوانی لە شۆڕشی ژینا، وێڕای هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و لۆگۆی حیزب، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

شایانی باسە کە لە ماوەکانی ڕابردوودا ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە شێوازی جۆراوجۆر، بەبۆنەی نەورۆزەوە چالاکیی تەبلیغییان ئەنجام دا.