کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مستەفا هیجری: ژەهراویکردنی قوتابییان و خوێندکارانی کچ لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە، شەرمەزار دەکەین

10:22 - 12 رەشەمه 2722

کاک مستەفا هیجری، بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١١ی ڕەشەمە، لە پەیامێکدا ژەهراویکردنی قوتابییان و خوێندکارانی کچی لە ئێران لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە، شەرمەزار کرد.

لە پەیامەکەی کاک "مستەفا"دا هاتووە: ژەهراویکردنی سەدان قوتابی و خوێندکاری کچ لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا و لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی ئێران، هەوڵێکی پلان‌بۆداڕێژراوە کە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دژی ئەم توێژە ئاگا و خەباتکارەی کۆمەڵگە ئەنجام دەدرێت.

هەروەها لە کۆتاییدا هاتووە: ئێمە ئەم هەوڵە دژەمرۆڤانەیە شەرمەزار دەکەین و لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی، ڕێکخراوەکانی داکۆکیکاری مافی مرۆڤ بەتایبەتی داکۆکیکارانی مافی ژنان و خەڵکی ئازادیخوازی ئێران داواکارین کە بە گوشارهێنان بۆ کۆماری ئیسلامی، لە بەردەوامبوونی ئەم هەوڵە جینایەتکارانەیە ڕێگری بکەن.