کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شۆرای هاوئاهەنگیی مامۆستایان: شەقام گۆڕەپانی مامۆستایان دەبێت

10:31 - 3 خاکەلێوه 2723

شۆرای هاوئاهەنگیی ڕێکخراوە سێنفییەکانی مامۆستایان، لە بەیاننامەیەکدا بەبۆنەی ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی، هۆشداریی بە کۆماری ئیسلامی دا و ڕایگەیاند، لە ئەگەری وەدینەهاتنی لانیکەمیی داواکارییەکان، شەقام گۆڕەپانی مامۆستایان دەبێت.

ئەو دامەزراوە سێنفییە لە بەیاننامەی نورۆزیی خۆیدا ڕوو بە ڕێژیمی ئێران هۆشداریی دا کە لە ئەگەری وەدینەهاتنی لانیکەمیی داواکارییەکانیان، ئەوان خۆیان بۆ خۆپیشاندان و مانگرتن لە مانگی بانەمەڕی ئەمساڵ ئامادە دەکەن.

هەروەها لەو بەیاننامەیەدا وێڕای ڕێزگرتن لە یاد و ناوی گیانلەدەستداوانی شۆڕشی ''ژن ژیان ئازادی''، جەخت کراوەتەوە کە مامۆستایان لە ساڵی ڕابردوودا داواکارییەکانی خۆیان لەگەڵ داواکارییەکانی خەڵک گرێ دابوو و خوازیاری ئاڵوگۆڕی بنەڕەتی لە دەسەڵاتدا بوون.

مامۆستایان لە ساڵی ڕابردوودا لە ناڕەزایەتی بە بەڕێوەنەچوونی گەڵاڵەی پلەبەندی و هاوسانسازیی مووچەکان و مافی خانەنشینکراوان و دەسبەسەرکردنی مامۆستایان، دەیان کۆبوونەوەی ناڕەزیەتییان لە شارەکانی ئێران و کوردستان بەڕێوە برد و هەتا ئێستا لانیکەمی داواکارییەکانیان وەدی نەهاتووە.