کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی چالاکیی تەبلیغی لە گیەڵان

10:25 - 12 رەشەمه 2722

ئەندامان و لایەنگرانی بوێر و چاونەترسی حیزبی دێموکرات لە گیەڵان، چالاکییەکی بێ وێنەی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆ و وێنانەی کە بە ژووری هەواڵی ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران گەیشتووە، ئەندامان و لایەنگرانی حیزب لە گیەڵان، ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی ڕەشەمەی ١٤٠١ی هەتاوی، بە نووسینی دروشم و هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان، پەیمانی وەفادارییان لەگەڵ حیزب و گەلەکەیان دووپات کردەوە.

ئەندامانی حیزب بە بڵاوکردنەوەی سروودی نەتەوایەتیی ئەی ڕەقیب و هەروەها نووسینی دروشمگەلی: "ئێمە ڕۆڵەی پێشەواین، بژی حیزبی دێموکرات، قاسملوو ڕێگات درێژەی هەیە، بژی کوردستان و ئێمە نەتەوەی کوردین"، لەگەڵ ڕێگا و ڕێبازی شەهیدان و حیزبی دێموکرات پەیمانیان نوێ کردەوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، وێڕای دەستخۆشی و ماندوونەبوونی بە هەموو ئەندامان و لایەنگرانی لە نێوخۆی وڵات، هیوای لەشساغی و بەردەوامبوونیان لە ئەرکە حیزبی و نیشتمانییەکاندا بۆ بە ئاوات دەخوازێت.