کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەرچوونی ژمارەی ۴ی گۆڤاری پێشمەرگانەی "ورە"

10:29 - 4 خاکەلێوه 2723

گۆڤاری "ورە" لەلایەن بەشی ئامووزشی ناوەندی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە چاپ و بڵاو کرایەوە.

لە ڕۆژانی یەکەمی نەورۆزی ۱۴۰۲دا، ژمارەی ٤ی گۆڤاری "ورە" کە کاتنامەیەکی پێشمەرگانە- نیزامییە، لەلایەن بەشی ئامووزشی ناوەندی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە چاپ و بڵاو کرایەوە. 

کۆمەڵێک لە بابەتەکانی ئەم ژمارەیەی گۆڤاری ورە بریتین لە: ڕێچکەی سەرکوتی سپای پاسداران لە کوردستان، شەڕ لە ئەدەبیاتی تیۆریی پێوەندییە نێونەتەوەییەکان، ڕۆڵی سۆشیال‌میدیا و سەرکوتی ناڕەزایەتییەکان، دیمانەی ورە لەگەڵ زیندانیی سیاسی کاک محەممەد مورادی، سەربردەی هێزی زرێبار و ڕاهێنان لە هێزی پێشمەرگەدا.