کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕافائێل گەڕووسی: ڕێژیمی ئێران چالاکییە ناوکییەکانی بردووەتە نێو شوێنە گشتییەکانەوە

11:23 - 4 خاکەلێوه 2723

سکرتێری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی بە ئاماژەدان بە لێکۆڵینەوەکان لە ئێران وتی: لەو شوێنانەی کە لە ئێستادا شوێنی کشتوکاڵ و بازرگانین، ئاسەواری چالاکیی ناوکی بیندراوەتەوە.

ڕافائێل گەڕووسی لە کۆبوونەوەی شۆرای پێوەندییەکانی دەرەوەی ئەمریکا، بە ئاماژەدان بە بینینەوەی ئاسەواری ئورانیۆم لە سێ شوێنی ڕانەگەیەندراو لە ئێران وتی: بەو تەکنۆلۆژیایەی کە لە ئێستادا لەبەر دەستماندایە، شاردنەوەی ئەو جۆرە چالاکییانە دوور لە چاوەڕوانییە.

ناوبراو بە ئاماژەدان بەوەیکە لە ماوەی ڕابردوودا زانیاریگەلێکیان بە دەست گەیشتووە کە ئێران لە شوێنە گشتییەکان سەرقاڵی چالاکیی ناوکییە، وتی: لێکۆڵەرەکانی ئاژانس سەردانی ئەو شوێنە گوماناوییانەیان کردووە و لە ئێستادا لەو شوێنانە بە مەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر، نموونەمان هەڵگرتووەتەوە.