کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بومەلەرزیەک بە گەورەیی ٥.٦ ڕیشتر، جارێکی دیکە شاری "خۆی" هەژاند

11:28 - 4 خاکەلێوه 2723

بومەلەرزەیەک بە گەورەیی ٥.٦ پلەی ڕیشتر، بۆ جارێکی دیکە شاری "خۆی" سەر بە پارێزگای ورمێی هەژاند کە لە شارەکانی خۆی و سەڵماس برینداربوونی دەیان کەسی لێ کەوتەوە.

بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ٤ی خاکەلێوە، کاتژمێر نزیک ٦ و ٤٧ خولەک، بومەلەرزیەک بە گەورەیی ٥.٦ ڕیشتر، جارێکی دیکە شاری خۆی هەژاند کە بەو هۆیەوە هەتا ئێستا ١٢ کەس لە شاری خۆی و نزیک ٧٠ کەسیش لە شاری سەڵماس بریندار بوون کە بەشێکی زۆریان دەرمان کراون.

ئەو بومەلەرزەیە لە شاری ورمێ و چەند ناوچەی دیکەی پارێزگای ورمێ هەستی پێ کراوە.

پێشتریش لە ڕێکەوتی ٨ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی، بومەلەرزەیەک بە گەورەیی ٥.٩ ڕیشتر، شاری خۆی لەرزاند کە ٣ کوژراو و برینداربوونی ٨١٦ کەسی لێ کەوتەوە و زیانی ماددیی زۆریشی بەدواوە بوو.