کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی چالاکیی تەبلیغی لە شاری قوروە

09:52 - 6 خاکەلێوه 2723

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری قوروە، بەبۆنەی ساڵی نوێوە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

بەپێی ئەو هەواڵ و زانیارییانەی کە بە ژووری هەواڵی ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکرات گەیشتووە، ئەندامان و لایەنگرانی دڵسۆزی حیزب و گەل لە شاری قوروە بە نووسینەوەی دروشمی تایبەت بە نەورۆزی ژینا، بەرەو پیلی ساڵی نوێوە ڕۆیشتن.

ئەندامانی حیزب لە شاری قوروە بە نووسینەوەی دروشمگەلی "مەرگ و  نەمان بۆ خامنەیی"، "ژن ژیان ئازادی" و هەروەها "بڕووخێت کۆماری پەت و سێدارە"، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

لە یەکەمین ڕۆژەکانی ساڵی نوێدا، ئەندامانی حیزب لە شاری قوروە، سەرەڕای نوێکردنەوی پەیمان و بەڵێن لەگەڵ ڕێبازی شەهیدانی کوردستان، بە تایبەتی شەهیدانی شۆڕشی ژینا، پەیمانی درێژەدانی خەباتیان تا گەیشتن بە ئاوات و ئامانجەکانی گەلی کورد نوێ کردەوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، وێڕای دەسخۆشی و ماندوونەبوونی لە هەموو ئەندامان و لایەنگرانی لە نێوخۆی وڵات، هیوای ساغی و سڵامەتی و بەردەوامبوونیان لە ئەرکە نیشتمانی و حیزبیەکانیان بۆ بە ئاوات دەخوازێت.