کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوژرانی ٦٢٨ هاووڵاتیی بەلووچ لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا

09:53 - 6 خاکەلێوه 2723

ماڵپەڕی "حاڵ‌وەش" لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە لانیکەم ١٨٢ هاووڵاتیی بەلووچ لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا لە ٢٣ بەندیخانەی ئێران لەسێدارە دراون.

ڕۆژی شەممە ٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ی هەتاوی، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی"حاڵ‌وەش" لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا ڕایگەیاند کە ٦٢٨ هاووڵاتیی بەلووچ لە ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی، لەلایەن دەسەڵاتی دیکتاتۆرەوە کوژراون.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە ١٨٢ کەس لەسێدارە دراون و ١٦٧ کەس بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیم کوژراون. هەروەها ٨٢ سووتەمەنیبەر، ٧٦ کەس بەهۆی تەقەی چەکدارانی نەناسراو و ١٢١ کەس لە هەینیی خوێناویی زاهیدان و خاش لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە کوژراون.

لە هەینیی خوێناویی بەلووچستان، لە دوو شاری زاهیدان و خاش، ١٢١ کەس لە خەڵکی ڕاپەڕیوی بەلووچ، بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم گیانیان لەدەست دا و لانیکەم ٤٠٠ کەس لەو ڕۆژەدا بریندار کران.