کۆمەڵێک لە بنەماڵەی شەهیدانی شۆڕشی ژینا پاش ئەوەی کە لەسەر گڵکۆی شەهیدانیان لە سنە کۆ بوونەوە، دروشمی مەرگ و نەمان بۆ خامنەییان وتەوە.
بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ١٢ی ڕەشەمەی ١٤٠١ی هەتاوی، کۆمەڵێک لە بنەماڵەی شەهیدانی شۆڕشی ژینا لە شاری سنە بە کۆبوونەوە لەسەر گڵکۆی منداڵەکانیان، سەرەڕای زیندووڕاگرتنی یادی ئەو شەهیدانە، دروشمیان دژی دەسەڵات وتەوە و پەیمانی وەفادارییان لەگەڵ شەهیدانی شۆڕسی ژینا نوێ کردەوە.
خەڵکی بەئەمەگ و وەفادار بە ڕێبازی شەهیدانی کوردستان بە تایبەتی شەهیدانی شۆڕشی ژینا لە شاری سنە و لەسەر گڵکۆی شەهیدان، بە دروشمگەلی "کوردستان گۆڕستانی فاشیستان، مەرگ و نەمان بۆ خامنەیی و بڕووخێت دەسەڵاتی دیکتاتۆر" و هەروەها دروشمی "هەتا کوردێک بمێنێت، کوردستانیش دەمێنێت"، ڕووبەڕووی هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیم لە کوردستان بوونەوە.