کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کردنەوەی باڵوێزخانەی ئیسرائیل لە ٢٠ کیلۆمیتریی سنووری ئێران

11:49 - 12 رەشەمه 2722

ئیسرائیل بە کردنەوەی باڵوێزخانەی خۆی لە تورکمەنستان، پەیامێکی گرینگی بۆ کۆماری ئیسلامی نارد کە چالاکییەکانی ئیسرائیل لە ناوچەکەدا پەرەی سەندووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئای ٢٤ نیوز کە ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی ڕەشەمەی ١٤٠١ی هەتاوی بڵاو کراوەتەوە، دەوڵەتی ئیسرائیل لە ٢٠ کیلۆمیتریی سنووری ئێران لە وڵاتی تورکمەنستان باڵوێزخانەی خۆی دەکاتەوە و پەیامێکی ڕوونی بە ڕێژیمی ئێران داوە کە ئیسرائیل لە ناوچەکەدا پەرە بە چالاکییەکانی دەدات. ئەوە لە حاڵێکدایە کە ڕووبەڕووبوونەوەکانی ئیسرائیل و کۆماری ئیسلامی لەوپەڕی ئاڵۆزیدایە و ئەگەری شەڕ و پێکدادان زۆرە.

ئێلی کۆهێن، وەزیری کاروباری دەرەوەی دەوڵەتی ئیسرائیل بڕیارە بە زووترین کات بۆ کردنەوەی ڕەسمیی باڵوێزخانەی هەمیشەیی ئیسرائیل، سەردانی عێشق‌ئابادی پێتەختی وڵاتی تورکمەنستان بکات.