کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان و لۆگۆی حیزبی دێموکرات لەسەر گڵکۆی پێشەوا قازی محەممەد

10:12 - 7 خاکەلێوه 2723

ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بەرەبەری ١٠ی خاکەلێوە، ڕۆژی شەهیدانی کوردستان، لە مەهاباد و شنۆ یادی شەهیدانیان بەرز ڕاگرت و پەیمانی وەفادارییان لەگەڵ ڕێگا و ڕێبازیان نوێ کردەوە.

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری بۆکان بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە، سەردانی گڵکۆی شەهیدان پێشەوا قازی محەممەد و سەیفی قازی و سەدری قازییان لە مەهاباد کرد.

قوتابییانی پێشوا بە جلوبەرگی خاکی و جامانە لەمل، بەو بۆنەوە بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و لۆگۆی حیزبی دێموکرات لەسەر گڵکۆی شەهید پێشوا قازی محەممەد، ڕۆژی شەهیدانی کوردستانیان بەرز ڕاگرت و لەگەڵ ئامانجی پیرۆزی شەهیدان پەیمانیان نوێ کردەوە کە هەتا ودەیهاتنی ئامانجەکانی گەلی کورد دەست لە تێکۆشان هەڵنەگرن.

هەروەها ئەویندارانی ڕێبازی شەهیدان لە شنۆ، بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە، لە گوندی شاوانێ سەردانی گڵکۆی چەند شەهیدی ڕێگەی ڕزگاریی کوردستانیان کرد و لەگەڵ شەهیدان پەیمانی وەفادارییان نوێ کردەوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، وێڕای دەسخۆشی و ماندوونەبوونی لە هەموو ئەندامان و لایەنگرانی لە نێوخۆی وڵات، هیوای ساغی و سڵامەتی و بەردەوامبوونیان لە ئەرکە نیشتمانی و حیزبیەکانیان بۆ بە ئاوات دەخوازێت.