کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشێک لە تاڵاوی "وسوکەند" لە شاری مەهاباد لە ئاگردا سووتێنرا

12:31 - 7 خاکەلێوه 2723

٣.٥ هێکتار لە قامیشەڵانەکانی تاڵاوی "وسوکەند" لە شاری مەهاباد لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە ئاگریان تێبەردرا و سووتێنرا.

فاروق سولەیمانی، بەرپرسی ئیدارەی ژینگەی ڕێژیم لە شاری مەهاباد، ڕایگەیاند کە ٣.٥ هێکتار لە قامیشەڵانی تاڵاوی وسوکەند ئاگریان تێ بەردراوە.

کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران لە ناردنی تیمی ئاگرکوژێنەوە بۆ تاڵاوی وسوکەند خۆیان بواردووە و بارینی باران ڕێگریی لە پەرەسەندنی ئاگرەکە کردووە.

لە ماوەی ٣ مانگی ڕابردوودا تاڵاوەکانی وسوکەند چوار جار ئاگری تێ بەردراوە و بەو هۆیەوە زیاتر لە ٩ هێکتار لە قامیشەڵانەکانی ئەم تاڵاوە سووتاون.

تاڵاوی وسوکەند ژینگەی سروشتیی زۆرێک لە باڵندەکانە و سووتاندنی بەئەنقەستی ئەم تاڵاوە لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە، زیانێکی زۆری بە ئێکۆسیستەمی مەهاباد و ناوچەکە دەگەیەنێت.