کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵە، ڕێکخراوی کوردستانیی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران کۆ بوونەوە

22:19 - 12 رەشەمه 2722

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١١ی ڕەشەمەی ١٤٠١ی ھەتاوی، شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرستیی محەمەدنەزیف قادری، بەرپرسی ناوەندی پێوەندییەکانی حیزبی دێموکرات و هەیئەتێکی کۆمەڵە، ڕێکخراوی کوردستانیی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران کۆ بوونەوە. 

هەیئەتی حیزب لەلایەن ھەیئەتێکی کۆمەڵەوە بە سەرپەرستیی ئیبراهیم عەلیزادە، سکرتێری گشتیی کۆمەڵە، پێشوازییان لێ کرا.

لەم کۆبوونەوەیەدا ھەردوو لایەن دوایین بارودۆخی سیاسیی ئێران، کوردستان و ناوچەکەیان خستە بەر باس و گفتوگۆ.

شۆڕشی ژینا و سەرھەڵدانی سەرانسەریی خەڵکی کوردستان و ئێران، ھاوسۆزیی نێوان گەلانی ئێران لەم شۆڕشەدا، دەستێوەردانەکانی ڕێژیم لە ناوچەکە، ھەڵوێست و ڕوانگەی وڵاتانی دەرەوە بەنیسبەت کۆماری ئیسلامی، ڕوانگەی ئۆپۆزیسۆنی ئێرانی بەنیسبەت شۆڕشی ژینا، یەکڕیزی و یەکگوتاری و تەبایی حیزبە کوردستانییەکان، بەشێکی دیکە لە تەوەری باسەکانی ھەردوو شاندی حیزبی دێموکرات و کۆمەڵە بوون.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا ھەردوو لایەن  لەسەر ھاوکاری و ھاوئاهەنگیی نێوانیان جەختیان کردەوە.