کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مانگرتنی بەشێک لە مامۆستایانی قوتابخانەکانی شاری بانە بەهۆی پێنەدانی مووچە و بێڕێزیکردن بە کەرامتیان

11:58 - 8 خاکەلێوه 2723

ڕۆژی سێشەممە ٨ی خاکەلیوەی ١٤٠٢ی هەتاوی، بەشێک لە مامۆستایانی قوتابخانەکانی شاری بانە بە هۆکاری پێنەدانی مووچە و هەروەها بێڕێزیکردن بە کەرامەتیان لەلایەن ناوەندەکانی ڕێژیمەوە، لە پێش بینای ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی ئەو شارە کۆ بوونەوە و مانیان گرت.

ئەو بەشە لە مامۆستایان، جیا لەوە کە مووچەی مانگانەیان پێ نەدراوە، لەلایەن ناوەندەکانی ڕێژیمیشەوە بێڕێزییان پێ کراوە، هەروەها بەرەوڕووی هەڕەشە بوونەتەوە.

ئەو مامۆستایانە بە نووسینی دروشم و ڕاوەستانیان لە پێش ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی شاری بانە ناڕەزایەتیی خۆیان لەوبارەوە دەربڕی و خوازیاری وڵامدانەوەی بەرپرسانی پێوەندیدار بوون.