کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بڵاوکردنەوەی سەدان "ڕۆژژمێری کوردستان" لە بۆکان

10:11 - 9 خاکەلێوه 2723

ئەندامانی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ساڵی نوێ و نەورۆزەوە، سەدان بەرگ ڕۆژژمێری کوردستانیان چاپ و بڵاو کردەوە.

ڕۆژی سێشەممە ٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ی هەتاوی، ئەندامان و لایەنگرانی حیزب لە شاری بۆکان، بەبۆنەی ساڵی تازە و نەورۆزی کوردەوارییەوە، سەدان بەرگ ڕۆژژمێری کوردستان، دیاریی ڕۆژنامەی کوردستانیان چاپ کرد و کردیان بە دیاری بۆ خەباتکارانی شۆڕشی ژینا لە شارەکەیان.

ناوندی چاپەمەنیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ئەمساڵ و لە بەرەبەرەی نەورۆزی ژینادا، ڕۆژژمێری کوردیی چاپ و بڵاو کردەوە کە بە دەیان ڕووداوی مێژوویی کورد و کوردستان و حیزبی دێموکراتی تێدا تۆمار کراوە.

پاش بڵاوبوونەوەی ئەو ڕۆژژمێرە، ئەندامان و لایەنگرانی حیزب لە ڕۆژهەڵات، بە چاپکردنەوەی ئەو ڕۆژژمێرە و بڵاوکردنەوەی لەنێو خەڵکی کوردستاندا، پەیمانی وەفادارییان لەگەڵ حیزبی دێموکرات و شەهیدانی گەل و نیشتمان نوێ کردەوە.