ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە پیرانشار، بەبۆنەی ۱۰ی خاکەلێوە، ڕۆژی شەهیدانی کوردستان، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٨ی خاکەلێوە، ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی ۱۰ی خاکەلێوە، ڕۆژی شەهیدانی کوردستان بە دانانی لۆگۆی حیزب و جامانە لەسەر گڵکۆی شەهیدی فەرماندە "قادر ئیفتخاری"، پەیمانیان لەگەڵ ئەم شەهیدە نەمرە و هەموو شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری و سەربەستیی گەلەکەمان، بە تایبەت شەهیدانی نوێی شۆڕشی ژینا نوێ کردەوە و بەڵێنیان دا هەتا سەر درێژەدەری ڕێگا و ڕێبازیان بن.
شایانی باسە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا، لە شار و ناوچە جیاوازەکانی کوردستان، ئەندامان و لایەنگرانی حیزب و تێکۆشەرانی کوردستان، بەبۆنەی ڕۆژی شەهیدانی کوردستان بەردەوام و بە شێوەی جۆراوجۆر، چالاکیی تەبلیغییان ئەنجام داوە.
درێژەدەرانی ڕێبازی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان، بە سەردانکردنی گڵکۆی شەهیدان، وێڕای بەرزڕاگرتنی یادی ئەو شەهیدانە، پەیمانی وەفادارییان لەگەڵ حیزبەکەیان نوێ کردووەتەوە.