ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری سەقز، گڵکۆی شه‌هیدانی سەرداری کۆماریان گوڵباران کرد.
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ ٩ی خاکه‌لێوه، کۆمه‌ڵێک له ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە سه‌قز، به‌بۆنه‌ی ١٠ی خاکه‌لێوه ڕۆژی شه‌هیدانی کوردستان، سه‌ردانی گڵکۆی شه‌هیدانی سه‌رداری کۆمار له گۆڕستانی گوندی دۆزه‌غه‌ره‌ی سه‌قزیان کرد.
هاوکات تێکۆشەرانی دێموکرات لەسەر گڵکۆی ئەو شەهیدانە، ئاڵای کوردستان و ئارمی حیزبی دێموکراتیان هه‌ڵ کرد و گڵکۆکانیان گوڵباران کرد.
له‌و گۆڕستانه‌دا کۆمه‌ڵێک له شه‌هیدانی سه‌رداری سه‌قز نێژراون که به ١١ ئه‌ستێره ناسراون و ڕێبه‌ر و سه‌رکرده‌کانی ناوچه‌ی سه‌قز بوون و کاتی خۆی به‌هۆی هاوکاریکردن له‌گه‌ڵ شه‌هید پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د و ڕێبه‌رایه‌تیکردنی کۆمار له ناوچه‌ی سه‌قز، له‌سێداره دران.
له‌و چالاکییه‌دا ئەندامانی حیزب وێڕای په‌یمان نوێکردنه‌وه له‌گه‌ڵ شه‌هیدان، به‌ڵێنییان دا به گیان و به خوێن، به ڕێبازیان که ڕێبازی دێموکراته وه‌فادار بمێننه‌وه.