کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەردانی شاندێکی باڵای کۆمەڵە، ڕێکخراوی کوردستانیی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران لە نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکرات

10:35 - 10 خاکەلێوه 2723

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ی هەتاوی، شاندێکی باڵای کۆمەڵە، ڕێکخراوی کوردستانیی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بە سەرپەرستیی سەید برایم عەلیزادە، سکرتێری کۆمەڵە، سەردانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی کرد و لەلایەن شاندی حیزبی دێموکرات بە سەرپەرستیی کاک مستەفا هیجری، بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی گشتیی حیزبی دێموكراتەوە پێشوازییان لێ کرا.

لەم دیدارەدا شاندی دوو لایەن باسێکی تێروتەسەلیان لەسەر كاریگەرییەكانی شۆڕشی ژینا بۆ گەشەسەندنی بزاڤی چین و توێژە جیاجیاكانی كۆمەڵگە و هەروەها داماویی کۆماری ئیسلامی لە ئاست ئەو شۆڕشە و كاردانەوەكانی دوای ئەو شۆڕشە لە نێوخۆی كوردستان و ئێران و هەروەها لە دەرەوەی وڵاتدا، كرد.

لەو دیدارەدا دوو لایەن لەسەر پێكەوە كاركردنی هێز و لایەنە سیاسییەكان بۆ ڕێكخستنی كۆمەڵگە و بەرینتركردنی خەباتێكی شێلگیرانە لە نێوخۆی وڵات، پێداگرییان كرد و ئاسۆی ئەو قۆناغە لە خەباتیان ڕوون و جێگای هیوا زانی.