کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی چالاکیی بەرینی تەبلیغی بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە لە زۆرینەی شارەکانی کوردستان

12:01 - 10 خاکەلێوه 2723

بەپێی ئەو وێنە و گرتە ڤیدیۆگەلەی کە بە ژووری هەواڵی ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکرات گەیشتووە، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شارەکانی "نەغەدە، تیکاب، مەهاباد، شنۆ، پیرانشار، بۆکان، بانە، ڕەبەت و مەریوان و..."، لە ڕۆژانی ڕابردوودا، بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە ڕۆژی شەهیدانی کوردستان، چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.

ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی ڕەبەت، بۆ ڕێزگرتن لە یاد و ناوی شەهیدان، سەردانی گڵکۆی پیرۆزی "پێشەوا قازی محەممەد، سەیفی قازی و سەدری قازیـ"ـیان کرد و وێنەی پێشەوای کوردانیان لەسەرگۆڕەکانیان دانا، هەروەها پەیمانی وەفادارییان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان دووپات کردەوە.

تێکۆشەرانی دێموکرات لە ناوچەی تیکاب، بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە ڕۆژی شەهیدانی کوردستان، وێڕای سەردانکردنی چەند بنەماڵەیەکی سەربەرزی شەهیدان، چالاکییەکی بەرینی تەبلیغییان لە ناوچەکەدا بەڕێوە برد.

هەروەها لە "پیرموراد"ی بانە، بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان، ئاڵایەکی پیرۆزی کوردستان بە درێژایی شەش میتر و پانیی سێ میتر لەلایەن ئەندامان و تێکۆشەرانی حیزبەوە هەڵ کرا.

ئەندامان و لایەنگرانی حیزب لە پیرانشار وێڕای ئەوەی سەدان تراکت و پوستێریان بڵاو کردەوە، شەوی چوارشەممە ڕێکەوتی ۹ی خاکەلێوەش بەبۆنەی ڕۆژی شەهیدانی کوردستان لەسەر پردی هەوایی سێڕێیانی مەولەوی تەنیشت مەدرەسەی مەحموود قادری، بە هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان یادی ئەم ڕۆژەیان بەرز و بەڕێز ڕاگرت.

هەروەها ئەندامانی حیزب لە ناوچەی ئاڵەشینی بۆکان و لە گوندی ڕەحیم‌خان، بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە سەردانی گڵکۆی شەهیدانیان کرد و ئاڵای کوردستان و لۆگۆی حیزبیان لەسەر گڵکۆی شەهیدان دانا و پەیمان و بەڵێنیان دووپات کردەوە کە تا سەر درێژەدەری ڕێگا پیرۆزەکەیان بن.

لەلایەکی ترەوە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری مەریوان، بەبۆنەی ڕۆژی شەهیدانی کوردستان، بە بڵاوکردنەوەی تراکتی تایبەت بەو ڕۆژە، پەیمانی وەفادارییان لەگە‌ڵ شەهیدانی کوردستان دووپات کردەوە.

هەروەها ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە نەغەدە، بە دانانی ئاڵای پیرۆزی کوردستان لەسەر گڵکۆی شەهیدان، پەیمانیان لەگەڵ شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری و سەربەستیی گەلەکەمان بە تایبەت شەهیدانی نوێی شۆڕشی ژینا نوێ کردەوە و بەڵێنیان دا هەتا سەر درێژەدەری ڕێگا و ڕێبازیان بن.

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە ناوچەکانی شاروێران و شاماتی مەهابادیش هەر بەم بۆنەوە چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد و سەدان تراکت و پوستێریان بڵاو کردەوە. ئەندامانی حیزب لە شاروێران و لە شارۆچکەی گوێکتەپە بە مەبەستی پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ شەهیدانی کوردستان، سەردانی گڵکۆی چەند شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی