کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی حیزبی ڕاجی تەپاکیی بەلووچستان بەبۆنەی ڕۆژی شەهیدانی کوردستان

12:32 - 10 خاکەلێوه 2723

حیزبی ڕاجی تەپاکیی بەلووچستان بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە، ڕۆژی شەهیدانی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم شێوەیەیە:

ڕۆژی شەهیدانی کوردستان بەرز و بەڕێز ڕادەگرین.

١٠ی خاکەلێوە ڕۆژی شەهیدانی کوردستانە. لە وەها ڕۆژێکدا و لە ساڵی ١٣٢٦ی هەتاویدا، یەکەمین سەرۆککۆمار، بناغەدانەر و ڕێبەری حیزبی دێموکراتی کوردستان پێشەوا قازی محەممەد، لە مەیدانی چوارچرای شاری مەهاباد بە شێوەیەکی زۆر ناجوانمێرانە لەسێدارە درا.

بڕیاری لەسێدارەدانی پێشەوا قازی محەممەد و هاوڕێیانی دوای ڕووخانی کۆماری کوردستان، لەلایەن محەممەدڕەزا شای پەهلەوییەوە دەر کرا.

کاروانی شەهیدانی کوردستان دوورودرێژە و شەهید د. عەبدولڕەحمان قاسملوو و شەهید د. سادقی شەرەفکەندی لە ڕێبەرانی دیکەی حیزبی دێموکراتی کوردستانن. ئەم کاروانە پڕ شانازییە بۆ کوردستان و مافەکانی نەتەوەی کورد گیان و ژیانی خۆیان بەخت کردووە.

یاد و ناوی شەهید پێشەوا قازی محەممەد و هەزاران شەهیدی دیکەی کوردستان بەرز و بەڕێز ڕادەگرین.