ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری کەرەج، بەبۆنەی ساڵڕۆژی لەسێدارەدانی پێشەوا قازی محەممەد، چالاکیی بەربڵاوی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
بەپێی ئەو وێنانەی کە بە ژووری هەواڵی ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکرات گەیشتووە، ئەندامان و لایەنگرانی حیزب لە شاری کەرەج بەبۆنەی ڕۆژی شەهیدان، لەسەر گۆڕی شەهیدانی شۆڕشی ژینا لەو شارە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
ئەندامانی بوێر و دڵسۆزی حیزب لە شاری کەرەج، چوونە سەر گڵکۆی شەهیدانی شۆڕشی ژینا و وێنە و تراکتی تایبەت بە ١٠ی خاکەلێوەیان بڵاو کردەوە و پەیمانی وەفادارییان لەگەڵ سەرقافڵەی شەهیدان پێشەوا قازی محەممەد و هەموو شەهیدانی کوردستان نوێ کردەوە.