کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی سەدان کەسی لەسەر گڵکۆی شەهیدان لە سنە

18:06 - 10 خاکەلێوه 2723

بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە ڕۆژی شەهیدانی کوردستان، سەدان کەس لە خەڵکی دڵسۆز و نیشتماپەروەری شاری سنە بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی ڕاپەڕین، لە گۆڕستانی "بەهەشت محەممەدی" کۆ بوونەوە.

بەشداربووان لەو کۆبوونەوەیەدا وێڕای دروشمدان، لەگەڵ ڕێبازی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان پەیمانی وەفادارییان نوێ کردەوە.

بەپێی زانییارییەکان، هێزێکی زۆر لە خۆفرۆش و پاسدارەکانی ڕێژیم لە شاری سنە دەوری خەڵکیان گرتبوو و ویستبوویان خێرا بڵاوە بە خەڵک بکەن تاکوو کۆبوونەوەی خەڵک پەرە نەگرێت.