کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ناوەندی هاوکاری لەگەڵ شەش لایەنی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

11:11 - 11 خاکەلێوه 2723

کۆبوونەوەی نێوان ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران و شەش لایەنی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە مەبەستی هاوکاری و یەکدەنگی بەڕێوە چوو.

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ی هەتاوی، کۆبوونەوەیەک لەنێوان شەش لایەن و ڕێکخراوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە سەرپەرستیی بەڕێز محەممەدنەزیف قادری، ئەندامی ناوەندی بەڕێوەبەریی حیزبی دێموکرات، لە بارەگای پارتی سەربەستیی کوردستان بەڕێوە چوو.

لەو کۆبوونەوەیەدا باس لە پرسی یەکگرتوویی، یەکگوتاری، هاوکاری و هاوئاهەنگیی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، شۆڕشی ژینا و دوایین ئاڵوگۆڕە سیاسییەکانی ڕۆژی کوردستان و هەروەها ئاڵوگۆڕی بیروڕا لەلایەن ئەو شەش ڕێکخراوە ڕۆژهەڵاتییەوە کرا.

لە کۆتایی ئەم کۆبوونەوەیەدا لەسەر درێژەدان بە دانیشتن و هاوئاهەنگیی زیاتر لەگەڵ یەکتر پێداگری کرایەوە.

 شەش لایەنەکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بریتی بوون لە: "پارتی ئازادیی کوردستان، پارتی سەربەستیی کوردستان، کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان، ڕێکخراوی خەباتی شۆڕشگێڕی کوردستان، بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان و پارتی سەربەخۆیی کوردستان."